گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ یەمەنییەکان ئەستەم بووە
K24 – یەمەن:
بەهۆی ئاڵۆزی سیاسی و ناسەقامگیری وڵاتەکەیان، یەمەنییەکان دووچاری کێشە بوونەتەوە لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
بەهۆی بوونی کێشە لە نوێکردنەوەی پاسپۆرت و دەستنەکەوتنی بلیتی فڕۆکە بە نرخێکی گونجاو، بەشێكی زۆر لە هاووڵاتییانی یەمەن ناتوانن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و تەواوکردنی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەی پێشتر لە زانکۆکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستیان بە خوێندن کردووە، گەشت بکەن.
هەرچەندە تەنیا یەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی لەو وڵاتە هەیە و ئەویش حکومییە، هاووڵاتییان رەخنە لە کوالیتی فڕۆکەکان و خراپی خزمتەگوزاری و گرانی نرخی بلیتی گەشتکردنیش دەگرن.