هاووڵاتییانی یەمەن بەهۆی خراپی کەرتی تەندروستییەوە دەناڵێنن

kurdistan24.net

K24 – یەمەن:

بەهۆی جەنگی ناوخۆیی لە چەند ساڵی رابردوو، کەرتی تەندروستی لە یەمەن داڕووخاوە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەش لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدا دەژین.

لە بەدواداچوونێکی کوردستان24 لە یەمەن، بەهۆی نەبوونی کۆنترۆڵی حکومەت لەسەر سنوورەکان و نەبوونی توانا بە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی، ئەو وڵاتە بووەتە شوێنی ساغکردنەوەی دەرمانی ساختە و ژیانی هاووڵاتییانی نەخۆشی زیاتر سەختتر کردووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە یەمەن، لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی یەمەنی قسەیکردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست و بەکارهێنانی دەرمانی ساختە، دووچاری گرفتی تەندروستی زیاتر بوونەتەوە.