رێبوار بابكه‌یی: قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبارهك خوێنی بۆ رژاوە
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس و تویته‌كه‌ی كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتووه‌ته دروستبوون، تاكو به راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌وان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبارهك خوێنی بۆ رژاوە و به فرمێسكی دایكی شه‌هید و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه.
رێبوار بابكهی هه‌روه‌ها گوتی: "كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننا ئنجامداوه، كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان رێكده‌خات".
ده‌شڵێت: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له رۆژنامه‌ی فۆڕن پۆلیسی دژی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌كه‌ی خۆی بڵاوی كردبووهوهه، ده‌بێت داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان بكات، چونكه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان".