له عێراق نزیکەی 49 هەزار مۆلیدە کارەبا بۆ نزیکەی 7 ملیۆن خێزان دابین دەکەن
K24 - هەولێر:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدهگهیهنێت، کۆی گشتی ژمارەی مۆلیدەکان له عێراق، نزیکەی 49 هەزار مۆلیدەیە و کارەبا بۆ نزیکەی 7 ملیۆن خێزان دابین دەکەن.
لە میانەی راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژه بهوه دهكات، مۆلیدەکان 45 هەزار هەلیکاریان رەخساندووە.
لهمبارهیهوه عەبدولزەهرا ئەلهنداوی گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئهوهی خستهڕوو، ئەنجامی رووپێوی مۆلیدە ئەهلییەکانی کارەبا بۆ کەرتی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەرکەوتووە، کە کۆی گشتی ژمارەی مۆلیدەکان (بزوێنەر + سەری مۆلیدە) ژمارەیان (48,533) مۆلیدەیە و کۆی ژمارەی ئەو کرێکارانەش کە لەو مۆلیدانەدا کار دەکەن گەیشتووەتە (44,640) کرێکار .
ئەلهنداوی ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتیی سودمەندانی مۆلیدە ئەهلییەکان گەیشتووەتە (6,700,665) بەشداربوو، هاوکات ژمارەی ئەمپێری دابینکراو لە ماوەی یەک مانگدا گەیشتووەتە (25,875,722) ئەمپێر، کۆی داهاتی دەستکەوتی مۆلیدەکانیش (3,479) ملیار دینار بووە."
لە درێژەی قسەکانیدا، "سەبارەت بە بڕی سووتەمەنی بەکارهێنراو گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، لە بەرزترین ئاستدا کۆی گشتی مۆلیدەکان بڕی (2,178) ملیۆن لیتر سوتەمەنییان بەکارهێناوە و لە حاڵەتی ئاسایشدا (1,243) ملیۆن لیتر سوتەمەنییان بەکارهێناوە ، کە بە کۆی گشتی بەهای (1,947) ملیۆن دیناری عێراقی بووە.
هەروەها بڕی ئەو رۆنەی کە بەکارهێنراوە گەیشتووەتە (33) ملیۆن لیتر و بە کۆی گشتی بەهاکەی (123) ملیۆن دیناری عێراقی بووە، هاوکات کرێی چاککردنەوەی ئەم مۆلیدانە بڕی (65) ملیۆن دیناری عێراقی بووە.