ئاگر لە بازاڕێکی شاری هەولێر کەوتەوە
K24 - هەولێر
ئاگر لە بازاڕی (سوورچیان)ی هەولێر کەوتووەتەوە و ژمارەیەک دوکان سوتان.
کاسبکارێکی بازاڕی سوورچیان کە خاوەنی یەکێک لە دوکانە سوتاوەکانە بەناوی ئەلەند ئەحمەد بە کوردستان24ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27/3/2023، ئاگر لە بازاڕی سوورچیان کەوتەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 10 دوکان سوتاون و زیانی زۆری مادی لێکەوتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەو کاسبکارە گوتی: "تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکە دیارنەکراوە، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە".