کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

بارانبارین - ئه‌رشیف
بارانبارین - ئه‌رشیف

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بە درێژایی کاتەکاندا هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، پاشان  بۆ ئێوارە کاریگەرییەکەی  لە زۆربەی شوێنەکان کەم دەبێتەوە  بۆ شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ  تاکو ئێوارە ئەگەری دابارینی  نمە بارانی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و بەرێژەی زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لە کاتەکانی شەودا کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر :  20 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ :   18 پلەى سیلیزى

سۆران:  14  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  21 پلەى سیلیزى