تره‌مپ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له تێكساسه‌وه ئه‌نجامدا

K24 - هەولێر:
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم كۆبوونه‌وه‌ی گەورەی جه‌ماوه‌رییدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 لە ویلایەتی تێکساس، وەڵامی تۆمەتەکانی دایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر رۆن دیسانتیس، رکابەری گریمانه‌كراوی کۆماریخوازی خۆی و فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەم كۆبوونه‌وه‌ی گەورەی جه‌ماوه‌رییدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 لە ویلایەتی تێکساس، وەڵامی تۆمەتەکانی دایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر رۆن دیسانتیس، رکابەری گریمانه‌كراوی کۆماریخوازی خۆی و فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا.
لە یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی فەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لە شاری واکۆ، دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی ساڵی 2024ی بە "دوایین جه‌نگ" ناوبرد و ئاشكرایكرد، به‌سه‌ر ئه‌و تۆمەتانەدا کە ئاڕاستەی کراوە، زاڵ ده‌بێت.
ترەمپ ئاماژه‌ی بەو تۆمەتانە كرد كه سه‌باره‌ت به ستۆرمی دانیێڵز ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن و رایگه‌یاند خەڵک ئەم تۆمەتانە بە "بێ‌مانا و نادادپەروەرانە" ده‌زانن، وەزارەتی دادیش کە لێکۆڵینەوە له كه‌یسه‌كه ده‌كات بە "وەزارەتی نادادی" ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ لە گوته‌كانیدا سه‌باره‌ت به سیاسەتی دەرەوە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا به به‌رپرسیار له هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا زانی. ئاماژەی بەوەشدا ئه‌و دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ چین بکات و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ره‌نگاریان ببننه‌وه له واشنتۆنە و گوتی: "یان دەوڵەتی قووڵ ئەمریکا لەناو دەبات یان ئێمە دەوڵەتی قووڵ له‌ناوده‌به‌ین".
ترەمپ لە گوتارەکەیدا کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند، هێرشی كرده سه‌ر رۆن دیسانتیس، رکابەری گریمانه‌كراوی کۆماریخوازی خۆی و فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له راپرسییه‌كاندا ده‌نگی كه‌مه.