تره‌مپ سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكا گرت و به گه‌نده‌ڵ ناوی برد، هه‌روه‌ها داواكاری گشتی خسته ژێر پرسیاره‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكا گرت و به گه‌نده‌ڵ ناوی برد، هه‌روه‌ها له كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ، رایگەیاند، "هه‌موو ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت بێ بنه‌مان".
ترەمپ، ره‌تیشی ده‌كاته‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی نیویۆرك و جۆرجیا و واشنتن هه‌بێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان به پاڵنه‌ری سیاسی ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دروست بكه‌ن، كه له ساڵی 2024 به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها تره‌مپ داوای له‌لایه‌نگرانی كرد، هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا رابگرن، نابێت رێگه‌یان پێبده‌ین له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه خۆیان كاندید بكه‌ن.
دروشمی هەڵمەته‌كه‌ی ترەمپ به دەستەواژەی راوکردنی جادووگەرەکان ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها سەرۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، لێکۆڵینەوەکانی بە بێ‌مانا ناوبرد و راشیگەیاند، داواکاری گشتی ناوخۆیی لە مانهاتن و فۆڵتن، شوێنکەوتووی دیموکراتەکانن.
گوتیشی: نەیارەکانمان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ چەقاندنی رۆحمان و شکاندنی ئیرادەمان، بەڵام شکستیان هێناوە، ئەوان ئێمەیان بەهێزتر کرد.
ترەمپ لە گردبوونەوەکەی ویلایەتی تێکساس تەنها بە هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری نه‌وه‌ستا، بەڵکو تیرەکانی ئاراستەی رۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریداش کرد، كه پێده‌چێت به‌هێواشی خۆی بۆ كاندیدبوونی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌بكات، كه یه‌كێكه له‌ناوه به‌هێزه‌كانی كۆمارییه‌كان، كه له ساڵی 2018 پشتیوانی كۆمارییه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی به پارێزگاری فلۆریدا.
تره‌مپ ده‌رباره‌ی رۆن دیسانتێس گوتی: زۆر شه‌رانگێزه، له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌لامه‌تی گشتی له‌سه‌رتای په‌تای كۆرۆنا، پارێزگاری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كارۆلینا و داكۆتا باشتربوونه له‌و، هه‌رچه‌نده ئه‌و پارێزگاره له‌حزبه‌كه‌ی تره‌مپه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌وی به‌قوتابی پۆڵ رایان ناوبرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی ببڕێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2024، له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا.