پرۆگرامی خۆراكی جیهانی: بۆ قه‌یرانی ئاسایشی خۆراك پێویستمان به 23 ملیار دۆلاره
K24 - هەولێر
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مساڵ پێویستیان به 23 ملیار دۆلار هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاسایشی خۆراك، هه‌روه‌ها 150 ملیۆن كه‌س له جیهان پێویستی به‌هاوكارییه.
کۆرین فلیشەر، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا رایگه‌یاند، پڕۆگرامەکە لە ساڵی رابردوودا سەرکەوتوو بوو لە هاوکاریکردنی 158 ملیۆن کەس، ئەمەش بووه هۆی دوورکەوتنەوە لە برسێتی بەربڵاو و نائارامی و کۆچی بەکۆمەڵ.
فلیشەر لە چاوپێکەوتنێکدا به شه‌رقولئه‌وسه‌ت-ی راگەیاند، سعوودیە لە پلەی پێنجەمدایە لە لیستی پێنج گەورەترین بەخشەری بۆ پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ناوچەکەدا.
فلیشەر گوتیشی: كاریان كردووه، بۆ ئاسانكاری و تێپه‌راندنی 23 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه له‌ده‌ریای ره‌ش، له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا، چونكه به‌هۆی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا نرخی خۆراك به‌رزبووه‌ته‌وه، كه له ملیۆنان كه‌س رووبه‌رووی مه‌تری ده‌بنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی خۆراكی جیهان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان دەستپێشخەریان بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشدا كردووه، چونكه رێڕەوێکی مرۆیی بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا كرده‌وه بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی.
بە گوتەی فلیشەر، ململانێکانی ئۆکرانیا بووەتە هۆی گێژاوی بازاڕەکانی خۆراک و وزەی جیهانی، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی ملیۆنان کەسی خستووەتە مەترسیی برسێتی و زۆرێک لە خێزانەکان توانای کڕینی ژەمە سەرەتاییەکانیان نییە.
ده‌شڵێت: هەرچەندە نرخی خۆراک ساڵی ڕابردوو بەهەمان ئاست جێگیربوو، به‌ڵام 68 وڵات لەم ساڵدا زیاتر لە سەدا 15 نرخی خۆراکی ناوخۆیی به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە لوبنان و سودان و ڤەنزوێلا و زیمبابۆی.
بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهان، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، کە جیهان رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاسایشی خۆراک بووەتەوە لە سەردەمی هاوچەرخدا، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەمساڵ پرۆگرامه‌كه پێویستی بە 23 ملیار دۆلارە بۆ یارمەتیدانی 149.6 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی رابردووپرۆگرامی خۆراكی جیهان، هاوكاری خۆراك و پاره‌ی به‌بڕی 14 ملیار دۆلار به‌سه‌ر 158 ملیۆن كه‌س دا دابه‌ش كردووه.