وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ "تیرۆریستی داعشی" راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی سێ "تیرۆریستی داعشی" لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالەی رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە رایگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنیکدا لە پارێزگای دیالە، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە دابین کردووە.

باسی لەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدراوە.