رێكه‌وتنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر مێسی له پاریس و بارسێلۆنا دوورده‌خاته‌وه

لیۆنێل مێسی تا ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نه‌داوه و یانه‌كه‌ش هه‌وڵه‌كانی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه وه‌ستاندووه، له‌ولاشه‌وه میدیایه‌كی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه مه‌حاڵه بتوانێت لیۆ مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه.
گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، له دوایین یارییش به درێسی پاریس هانده‌ران فیكه‌یان بۆ مێسی لێدا، دواتر لیۆ به‌توڕه‌یی یاریگه‌ی جێهێشت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی ئیسپانیا، رێككه‌وتنێكی سه‌یر له خولی ئه‌مریكا بۆ لیۆ مێسی هاتووه‌ته پێش، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئێستا یانه‌كانی خولی ئه‌مریكا سنووردراكراون و ناتوانن به كه‌یفی خۆیان مووچه بده‌نه یاریزانان، به گوێره‌ی یاسایه‌كانی خولی ئه‌مریكا یانه‌كان ده‌توانن له 3 تا 6 ملیۆن یۆرۆ بده‌نه یاریزانان، ئه‌مه‌ش ژماره‌یان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك سنوودرا كراوه.
لیۆنێل مێسی به‌هۆی ئه‌م یاسایانه زۆر دوور بوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خولی ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام له دوایین كۆبوونه‌وه یانه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌رنجراكێش كه ئامانجیان له كۆبوونه‌وه‌كه گواستنه‌وه‌ی مێسی بوو بۆ خولی ئه‌مریكا به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی لیۆ بۆ كام یانه یاریی بكات.
لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە کە سەرجەم یانەکانی خولی ئەمریکی بەشێک لە مووچەی مێسی دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یانەیەک لە خولی ئه‌مریكی واژۆ بکات، هەروەها مێسی ئازاد ده‌كرێت له هەڵبژاردنی یانه‌یه‌ك، ئایا ڕوو لە ئینتەر میامی دەکات، یان بچێتە لۆس ئەنجلۆس، یان پێیباشه لە نیویۆرک بژیت، لیۆ خۆی سه‌ربه‌سته كام شوێن هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌كان له خولی ئەمریکی ئاماده‌ن مووچه‌ی یاریزانێك بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یارییان بۆ بكات، بەڵام تەنیا بوونی مێسی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەورەی نرخی مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی، به‌مه‌ش فرۆشتنی مافی پەخشکردنی یارییه‌كانی خولی ئه‌مریكی بە ئامادەبوونی مێسی بەهای دارایی یانه‌كان زۆر زیاد دەکات کە هەموو یانەکان به‌هۆی مێسی سوودمه‌ند ده‌بن.