لە عێراق دەرمانسازێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرا

K24 - هەولێر:

دەرمانسازێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە باشووری عێراق، لەلایەنی ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی دەرمانسازێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە پارێزگای بەسرە، دەرمانسازێک کە بازرگانیی بە ماددەی ھۆشبەرەوە کردووە دەستگیرکراوە.

 

 

راشیگەیاندووە، دەرمانسازەکە لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراوە کە حەبی ھۆشبەری تێکەڵ بە دەرمانی قەدەغەکراودا کردووە و دواتر شروبی ھۆشبەری لێ دروست کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر و دەرمانی قەدەغەکراودا گیراوە.