6 یاریزانی بایرن میونشن خیانه‌تیان له ناگلیسمان كردووه

شه‌ش یاریزانی بایرن میونشن خیانەتیان لە ناگلیسمان کردووە و رۆڵیان هەبووە لە دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە.
رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، شەش یاریزانی بایرن میونشن کودەتایان بەسەر یولیان ناگلیسماندا کردووە و ئەوان رۆڵیان هەبووە لەوەی ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوور بخرێتەوە.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە سێرجی گنابری، لیرۆی سانێ، سادیۆ مانێ، جواو کانسێلۆ، مانوێل نۆیەر و جەمال موسیالا لەگەڵ مانەوەی ناگلیسمان نەبوون و لەلای دەستەی کارگێڕی یانە باڤارییەکە کودەتایان لەسەر راهێنەرەکەیان کردووە.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە راشیگەیاندووە، تۆماس مۆلەر هاوڕێیەکی نزیکی ناگلیسمان بوو، کیمیچ و گۆرێتسکاش بە ئاشکرا دژی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان بوون، بەڵام نۆیەر هەر لە سەرەتاوە پەیوەندی لەگەڵ راهێنەرەکە تێکچوو، دوای ئەوەی راهێنەری گۆڵپارێزی بایرنیان دوورخستەوە پەیوەندی نێوان نۆیەر و ناگلیسمان تێکچوو.
جۆلیان ناگلسمانی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2021 روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 84 یاری، 60 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی تۆمار كرد و یانه‌كه‌شی بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌یاندووه‌ته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی بایرن دوورخرایه‌وه.
ناگلسمان له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی، نازناوێكی بۆندزلیگا و 2 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیای بۆ بایرن میونشن برده‌وه، نازناویكی بۆندزلیگای بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵانی بۆ یانه‌ی هۆفینهایم به‌ده‌ستهێناوه.