نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی بەغدا بەرز بووەتەوە

author_image K24 بەغدا
kurdistan24.net

K24 - بەغدا:

هاووڵاتیانی بەغدا گلەییان لە بەرزبوونەی نرخی گۆشتی سوور لە دوکان و بازاڕەکاندا هەیە، بەشێوەیەک هەندێکیان باس لەوە دەکەن ناتوانن بیکڕن.

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان خواست لەسەر کڕینی گۆشت زۆر بووە لە بەرامبەردا نرخەکەی زیاد بووە، بەم هۆیەوە هاووڵاتیان نیگەرانن و سکاڵای ئەوە دەکەن ناتوانن گۆشت بکڕن و خواستی منداڵەکانیان جێبەجێ بکەن. هاوڵاتیان روونی دەکەنەوە تەنانەت گۆشتی سپیش گران بووە و دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت کەمدەرامەتەکان بەیەکجاری گۆشت ناخۆن.

بەشێک لە گۆشتفرۆشەکان بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە و دەڵێن: کشتوکاڵ و ئاژەڵ لە عێراقدا نەما، ئاژەڵ لە سووریا دەهات ئەویش قەدەغەکرا، حکومەتی عێراق رێگە نادات ئاژەڵ لە هەولێرەوە بێت، هەموو ئەو هۆکارانە بوونەتە گرانبوونی گۆشت لە عێراق بەگشتی و لە بەغدا بەتایبەتی.