هاووڵاتییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان توانای کڕینی پێداویستییەکانیان نییە

kurdistan24.net

K24 – رۆژهەڵاتی کوردستان:

بازاڕێکی هاوچەرخ کە تایبەت کراوە بە نەورۆز و رەمەزان سەرەڕای هەرزانی نرخەکان کە 50% داشکاندن کراوە لە پێداویستییەکان، هێشتا  ژمارەی کڕیاڕ کەمە زۆرینەیان توانای کڕینی شتومەکییان نییە.

بە گوتەی فرۆشیاران، بازاڕی نەورۆزی ئەمساڵ قەرەباڵغی وەک ساڵانی پێشووتر نییە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە هەژارن و توانای کڕینی پێداویستییەکانیان نییە.

گرفتێکی دیکەی ئەم بازاڕە دابەزینی نرخی بەهای تومەنە لە بەرامبەر دۆلار کە ئێستا 100 دۆلار بە زیاتر لە پێنج ملیۆن تومەن کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نرخی کەلوپەل و پێداویستییە خۆراکییەکان هەیە، کە بە روونی بە بازاڕەکەوە دیارە.