سوودانی ره‌خنه‌ی توند له ستافی خزمه‌تگوزاری حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرێت
K24 – هەولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌خنه‌ی توند له ستافی خزمه‌تگوزاری حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرێت و پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌ی شاری به‌غداش به نموونه‌یه‌كی كه‌مته‌رخه‌می ده‌هێنێته‌وه، كه درێژییه‌كه‌ی ته‌نیا 6 كیلۆمه‌تره و نه‌یانتوانیوه تا ئێستا جێبه‌جێی بكه‌ن.
سوودانی هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بێتوانیایی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌و ئاسته‌دا بێت، كه نه‌توانن پڕۆژه‌یه‌كی به‌م قه‌باره بچووكه جێبه‌جێ بكه‌ن، چۆن ده‌توانن ببنه جێگه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان، بۆیه به تووڕه‌یی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه كارێكی ناڕاسته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه.
سوودانی هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه بوونه‌ته سه‌رئێشه بۆ هاووڵاتیان، پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌غدان، هه‌ركه‌سێك دێته به‌غدا و ده‌گه‌ڕێته‌وه، تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "خۆ ئێمه باسی دروستكردنی پردێك به‌سه‌ر ئۆقیانۆسه‌كانه‌وه ناكه‌ین، یانیش تونێلێك له‌ژێر ده‌ریاوه، ئه‌مه ته‌نیا شه‌قامێكی 6 كیلۆمه‌تریی ئاساییه، ئه‌مه پێویست به‌وه ناكات هه‌موو كۆمپانیاكان و ته‌كنیكاره‌كان لێی كۆبكه‌مه‌وه و سه‌د هه‌زار دۆسییه بكه‌ینه‌وه و ده‌یان نووسراو بكه‌ین".