خانووە کەلەپوورییەکانی کفری مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە
K24 - کفری
ساڵ به ساڵ، خانووى كۆنى كهلهپوورى زیاتر له كفرى داده‌نرێت بۆ فرۆشتن، یاخود خاوه‌نه‌كانیان ده‌ڕوخێنن و به‌شێوازێكى نوێ دروستى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه، ورده ورده خه‌ریكه كفرى سیماى شارستانیه‌تى كۆنى خۆى له‌ده‌ستده‌دات و خانووه‌كان به ته‌واوى نامێنن، شوێنه‌واریش ده‌ڵێ: رێگا ناده‌ین بیڕوخێنن یان مامه‌ڵه‌ى پێوه بكه‌ن.
له گه‌ڕه‌كەکانی کفری، ساڵ به ساڵ خۆزگه به ساڵى پار ده‌خوازن، خانووه كۆنه‌كان به‌شێكى زۆریان له سه‌ریان نووسراوه بۆ فرۆشتن، هه‌ندێكیشیان ده‌ڕوخێنرێن و به‌شێوازى نوێتر دروست ده‌كرێنه‌وه.
نه‌جیبه محه‌ممه‌د، هاووڵاتییەکی دانیشتووی کفرییە و به ته‌نیا له‌نێو خانووێکدا ده‌ژیت، خانووى ماڵى باوكیەتی و له ترسى داڕوخان هه‌ندێك شه‌و له ماڵه دراوسێى ده‌مێنیته‌وه. ئەو دڵى نایه‌ت خانووه‌كه بڕوخێنێت، به‌ڵام ته‌مه‌نا ده‌كا بتوانێ نۆژه‌نی بكاته‌وه، تا تێدا بژیت.
شوكریه عه‌بدوڵڵا، دانیشتووی کفرییە و دەڵێت: "زۆربەی دانیشووانی کفری یان خانووەکەیان نۆژەن دەکەنەوە یان جێی دەهێڵن و لە شوێنی تر خانوو دەکڕن، بەڵام ژمارەیەکی زۆر خەڵکی دڵیان نایەت ئێرە جێبهێڵن، بۆیە خانووەکەیان نۆژەن دەکەنەوە".
لە کفری زۆرینه‌ى ئه‌و خانووانه‌ى كه دانراون بۆ فرۆشتن، چۆڵكراون، خانووه‌كان چوونه‌ته چوارچێوه‌ى خانووى كهلهپوورى، به‌هۆى كۆنیهكهیهوه.
بنکەی شوێنه‌واری کفری كۆمه‌ڵێك خانووى دیاریكردووه، كه خاوه‌نه‌كانیان ناتوانن بیان فرۆشن و بیڕوخێنن.
عوبێد محەممەد، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى شوێنه‌وارى كفرى بە کوردستان24 گوت: "ئەو خانووانەی کە سیفەتی کەلەپووریان وەرگرتووە، رێگە نادەین خاوەنەکانیان بیڕوخێنن، نووسراومان کردووە بۆ سەروی خۆمان بۆ ئەوەی بە پێدانی پارچەیەک زەوی قەرەبوویان بکەنەوە".
له سنوورى قه‌زاى كفرى، ژماره‌یه‌كى زۆرى خانووى كهلهپوورى و شوێنه‌وار هه‌یه، ئاوڕنه‌دانه‌وه لێیان قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێش دروستبوونى، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ر ئه‌و خانووانه دروست نه‌كرابن.