پەکەکە: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گەلەکەمان گرنگە

K24 - هەولێر
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بە گرنگ دەزانێت و بڕیاری هەڵپەساردنی چالاکییە چەکدارییەکانی بۆ دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا درێژکردەوە.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە میدیای فەرمی پەکەکەی رایگەیاندووە "هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گەلەکەمان و بۆ گەلانی تورکیا پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و راستییەکی روونە، کە هەڵبژاردنێکی مێژووییە بۆیە ئێمەش ئەم گرنگیە لەبەرچاو دەگرین".
هاوسەرۆکی کەجەکە، راشیگەیاند "تاوەکوو دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری هەڵپەساردنی تەواوی چالاکییەکانمان درێژ دەکەینەوە".
بڕیارە رۆژی 14ی ئایاری 2023، ههڵبژاردنهكانی توركیا ئهنجامبدرێن. تائێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی ئاکپارتی و مەهەپە و کەمال کلچدارئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە و ئیی پارتی، وەکو کاندیدی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پەسند کردووە.