کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی لەسەر هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرفزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بە تایبەی لە ناوچەکانی بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆرێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، بەڵام ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی شەستە باران هەیە لە کاتەکانى ئێوارەو شەودا لە سەر بەشێک لە ناوچەکانى بە تایبەت ئاکرێ، شیلادزێ، ئامێدی، بارزان و دێرەلوک لە کاتى بارانبارین هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 21
سلێمانی: 20
دهۆک: 17
کەرکوک: 22
هەڵەبجە: 20
زاخۆ: 18
سۆران: 17
گەرمیان: 25