رووسیا: ئەوەندەمان چەک هەیە بتوانین نەیارەکانمان لەناوبەرین

نمایشی سەربازی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا
نمایشی سەربازی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا

K24 - هەولێر:

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایسی رووسیا ئاشکرایکرد، ئەوەندە چەکیان هەیە، بتوانن ئەمەریکا و نەیارەکانیان لەناوبەرن.

نیکۆڵای پاتروشیڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایسی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەوەندە چەکی پێشکەوتوو و بەهێزی هەیە، بتوانێت هەموو دووژمنەکانیان بە ئەمریکاشەوە لەناوبەرن، ئەگەر ببنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەیان.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسانی ئەمەریکا پێیانوایە، دەتوانن رووبەڕووی رووسیا ببنەوە و لەو بڕوایەدان رووسیا ناتوانێت بەرپەرچی هێرشی ئەتۆمی بداتەوە.

پاتروشیڤ دووپاتیشیکردەوە، رووسیا پشوودرێژە و هەڕەشە لە هیچ کەسێکیش ناکات، بەڵام هەر وڵاتێک هەڕەشەیان لێبکات رووبەڕووی دەبنەوە.