گرافیك.. چەند زانیارییەك لەبارەی بەسرە

K24 – هەولێر
بەسرە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، لە ساڵی 2015ـەوە سەرجەن رێکارەکانی بوونی بە هەرێمی سەربەخۆ تەواو بوونە، بەڵام لەسەردەمی حەیدەر عەبادی رێکارەکان راگیران، دواتریش بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانەکانی عێراقەوە تائێستاش ئەو پرسە وەستێنراوە.
ژمارەیەک چالاکوانی شارەکە وەک ئامادەکاری بۆ بە هەرێم بوونی بەسرە لۆگۆ و ئاڵای هەرێمەکەشیان دیارکردووە.
بەسرە دەکەوێتە باشووری عێراق و هاوسنوورە لەگەڵ کوێت و ئێران، مێژووی دروستبوونی بەسرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 635ی زایینی، 7 شارۆچکە و 16 شارەدێ کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکە. ژمارەی دانیشتووانی بەسرە 3 ملیۆن و 142 هەزار و 446 کەسە، زۆرینەی دانیشووانەکەی شیعەن.
بەسرە لە رووی بەرهەمی نەوتی یەکێکە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق.