فرۆكه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی بڕیاری دا ئه‌و فرۆكه‌یه بفرۆشێت كه له 2015 به به‌های 23 ملیۆن یۆرۆ كڕیبووی.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاوكرایه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بێزاره كه له جۆری Gulfstream G200، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زۆری تێدایه له‌وانه ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت و ئامێری فاکس و ئامێری چێشت لێنان و سیستەمی تەواوی کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت.
ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كریستیانۆ بڕیاری داوه بیفرۆشێت ته‌نیا جێگه‌ی چوارسه‌رنشین و تیمێكی بچووك له فرۆكه‌وان و چێشتلێنه‌ر و خزمه‌تگوزار ده‌بێته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا 5 منداڵی هه‌یه، كوری گه‌وره‌ی جۆنیۆر ده‌بێته 13 ساڵ، ره‌نگه چوارچێوه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی گه‌وره‌تریش بێت.
سه‌رچاوه به‌ریتانیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت بكڕێت شوێنی سه‌رنشینی زیاتر بێته‌وه.