وەزیری وزەی فەرەنسا بۆ کوردستان24: پێویستیمان بە گازە و بەدوای کڕینیدا دەگەڕێین

ئاگنیس بانییر، وەزیری وزەی فەرەنسا
ئاگنیس بانییر، وەزیری وزەی فەرەنسا

K24 - برۆکسل:

وەزیرانی وزەی فەرەنسا دەربارەی قەیرانی گرانی سوتومەنی و کارەبا لە ئەوروپا قسەی بۆ کوردستان24 کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئادار/مارسی 2023)، 27 وەزیری وزەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گرانی نرخی سوتەمەنی و کارەبا لە ئەوروپا، لە برۆکسل کۆبوونەوە.

پێش دەسپێکردنی کۆبوونەوەکە وەزیرانی وزەی فەرەنسا و بەلجیکا و سوید وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان 24ـیان دایەوە و گوتیان، "ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە و ئومێد دەکەین چارەسەری قەیرانەکە بکات."

ئاگنیس بانییر، وەزیری وزەی فەرەنسا بە کـوردستان24 راگەیاند، لەبازاڕی نێودەوڵەتیدا بەدوای کڕینی گازدا دەگەڕێن و "پێوستمانە بۆ زستانی داهاتوو."