فیفا له‌به‌رخاتری ژنان مۆندیالێكی نوێ رێكده‌خات
جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هه‌واڵی پاڵه‌وانێتییه‌كی نوێی له‌به‌رخاتری ژنان بڵاوكرده‌وه.
دوێنێ له بۆداپێستی هه‌نگاریا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پێشنیارێكی فیفای ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان بۆ 32 یانه زیاد بكرێت.
نوێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌ورووپا ناره‌زاییان ده‌ربڕی له‌و پێشنیازه‌ی فیفا و پێیانوایه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان زیاد بكرێت زیانێكی زۆر له یاریزانه‌كان ده‌درێت، به‌ڵام جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا له دوایین لێدوانی‌دا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ژنانیش پێویسته هاوشێوه‌ی پیاوان خاوه‌ن جامی یانه‌كانی ژنان بن.
ئینفانتینۆ له باره‌ی جامی جیهانی یانه‌كانی ژنان، ده‌ڵێت: كردنه‌وه‌ی مۆندیالی ژنان بڕیارێكی گرنگه بۆ داهاتووی تۆپی پێ، ئێمه زۆردڵخۆشین له‌م پێناوه‌دا رێككه‌وتنێكی گرینگمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی نوێنه‌رانی یانه‌كانی ئه‌ورووپا واژۆ كردووه.
ئینفانتینۆ ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت مۆندیالی ژنانیش بخه‌ینه نێو رۆژمێری نوێی پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانه، هه‌ڵبه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه، ده‌مانه‌وێت جامی جیهانی یانه‌كانی فیفا له ساڵی 2025 هاوشانی جامی جیهانی یانه‌كانی ژنان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكی فیفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێشتا ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی ژنان دیار نییه، چونكه هێشتا چامپیۆنزلیگی خانمان له كیشوه‌رێكی وه‌كو ئاسیا به‌ڕێوه ناچێت، هه‌ر بۆیه دیار نییه نوێنه‌رانی ئه‌م كیشوه‌رانه چۆن ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن، ره‌نگه سه‌ره‌تا به حه‌وت یانه ركابه‌رییه‌كان ده‌ست پێبه‌كه‌ن.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی