رووسیا تێکشکاندنی مووشەکێکی زیرەکی دروستکراوی ئەمەریکای راگەیاند
K24 – هەولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان مووشەکێکی بۆمبی زیرەکی دروستکراوی ئەمەریکی خستووەتەخوارەوە.
راشیگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لە رۆژێکدا 18 موشەکی دیکەی هایمارسی ئەمەریکی، کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا بەکارهاتووە تێکبشکێنن.
مووشەکی زەمینی تیرە بچوکی ناسراو بە بۆمبی زیرەک، لە سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن ئەمەریکاوە رەوانەی ئۆکرانیا کرا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.