سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەدوایین سەردانی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و رایگەیاندووە، خۆشحاڵ بووم لە بەڕێزتانم بیست، کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و میدیاکاران، جێگەی بایەخی تایبەتی حكومەتەکەتانە.
ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئادار/مارسی 2023)، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، نامهيهكى له ئانالێنا بێربۆك وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانياوه پێگهيشت.
لە نامەکەدا وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانيا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پێشوازی گەرم و دۆستانەی لە کاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان له رۆژانى 7- 10ـی ئادار، هەروەها جهخت له بهردهواميى پشتيوانيى ئەڵمانیا بۆ ههرێمى كوردستان دهكاتهوه.
وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانيا، لە نامەکەیدا هەروەها دەڵێت: خۆشحاڵ بووم لە بەڕێزتانم بیست، کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و میدیاکاران، جێگەی بایەخی تایبەتی حكومەتەکەتانە. هەروەها پیشوازیی گەرم لەوە دەکەم، کە دەتانەوێت چالاکانە رووبەڕووی کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا ببنەوە. هەموو ئەمانە پێشمەرجی ئەوەن، خەڵک لە نیشتمانی خۆیان ئاسۆی ئایندەیی ببینن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا نووسیویەتی سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی کە هەرێمەکەتان لە ساڵی 2014ـەوە زۆرترین ئاوارەی ناخۆی لە سەرتاسەری عێڕاقەوە گرتوونەتە خۆی و تا ئێستاش دەیانپاریزێت. ئێزدی، مەسیحی و خەڵکی سەر بە پێکهاتەکانی دیکەش پێویستیان بە ئاسۆگەلێکی ئایندەیی هەیە، کە لە ژیانی نێو کەمپەکان زیاتر بێت و ئاسایشێکی جڤاتی و کۆمەڵایەتییان پێ ببەخشیت. دەمەوێت هانتان بدەم، لەم بارەیەوە هەم لە هەرێمەکەتان و هەم لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا لەکارکردن لەسەر ئەمە بەردەوام بن.
لە کۆتایی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا هاتووە: هیواخوازم، کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، دوای پێکهێنانی سەرکەوتووانەی حکومەت لە بەغدا، لەسەر بناغەیەکی نوێ و جێمتمانە بنیات بنرێن، بۆ ئەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی عێڕاق و هەرێم بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی بەکاربهێندرێن.