منداڵێکی رۆناڵدۆ لە قوتابخانە لێی دەدرێت

K24 - هەولێر

یەکێک لە منداڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قوتابخانە لێی دراوە و رۆناڵدۆش دەیەوێت بیانگوازێتەوە بۆ سعوودیە.

رۆژنامەیەکی پورتوگالی ئاشکرای کرد، یەکێک لە منداڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە قوتابخانەکەی لێی دراوە. رۆناڵدۆ منداڵەکانی لەم قوتابخانەیە دەگوازێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی سعوودیە بەبێ ئەوەی ناوی قوتابخانەکە ئاشکرا بکات.

رۆناڵدۆ ساڵی رابردوو منداڵێکی کۆچی دوایی کرد، رۆژنامەکە دەشڵێت: رۆناڵدۆ چاوەڕێی کۆتایی وەرزی ئێستا دەکات، بۆ ئەوەی منداڵەکانی بگوازێتەوە بۆ سعوودیە کە لە ئێستادا لەوێ دەژیت، هەروەها چەند رۆژێک لەمەوبەر،  جۆرجینای هاوسەرەکەی رۆناڵدۆ رایگەیاند، لە سعوودیە زیاترهەست بە سەلامەتی دەکات لە هەموو ناوچەکانی دیکە.

رۆژنامەکە، ناو و تەمەنی ئەو منداڵەی نەخستووەتەڕوو کە لێی دراوە،  بەڵکو تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆناڵدۆ چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی منداڵەکانیەتی لەو قوتابخانەی ئێستادا.

رۆناڵدۆ ئەمساڵ بە گرێبەستێک رووی لە خولی سعوودیە کرد، لە ئێستاشدا بە تۆمارکردنی  نۆ گۆڵ لە ریزبەندی شەشەمی ریزبەندی گۆڵکارانی خولی سعودیە دایە.