زیاتر لە 100 ساڵ لەمەوبەر هۆشداری لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا دراوە

K24 - هەولێر

هاوینی ساڵی 2022 یەکێک بوو لەو وەرزانەی کە زەنگی جددی لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لێیدا، لەکاتێکدا لە پاکستان لافاو بوو، لە ئەوروپاش وشکەساڵی.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ئەو هۆشداریانە لە هەموو کاتێک زیاتر بەربڵاوترن بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە زیاتر لە 100 ساڵە بوونیان هەیە.

رۆژنامە بەریتانییەکە کۆمەڵێک ناونیشان و بابەتی کۆکردووەتەوە، کە لە رێگەی ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 131 ساڵ لەمەوبەر، لە 25 کانوونی دووەمی ساڵی 1890.

رۆژنامەی گاردیان، هۆشداری دا لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە ئەم کاریگەرییە لە دوو ساڵی رابردوو جیهانی بە خۆیەوە سەر قاڵ کردووە.

لەنێو ئەو بابەتانەی کە رۆژنامەکە چاودێری کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە، بابەتێک کە لەسەر گۆڕانی گەرمی کەنداو لە ساڵی 1890 بڵاوکرایەوە، کە ئەمە یەکەم جاربوو لەو کاتەدا بابەتێک  سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بڵاو ببێتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی کە لە ساڵی 1980 بابەتێکی بڵاوکردەوە، لەسەر دەردانی کاربۆن کە بووەتە هۆی گەرمبوونی جیهان.

خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، ستراتیژییەکی کەنەدی بۆ رووبەڕووبوونەوەی "پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی".