سندووقی کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

 K24- هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت.

 وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ( 2 ) کە لە 20 ئازاری 2023 دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی مادەی (45) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2020 ) بڕیاردرا بە دامەزراندنی سندووقێک بەناوی سندووقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کە لە یاساکەدا دەقی لەسەر نووسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.  

 بەپێی بڕگەیەکی رێنماییەکە پارەی ناو سندووقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لە ماددەی 38 یاساکەدا هاتووەو بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت.

هەروەک لە بڕگەیەکی تردا هاتووە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندووق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و راستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندووقەکە.

هاوکات لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی ( 1 ) تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.

.