کارگەی ئەبوغرێب رۆژانە 18 تۆن بەرهەمە شیرەمەنییەکانی دەخاتە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراقە، گەڕانەوەی بەرهەمە شیرەمەنیەکانی ئەبوغرێب، بۆ بازاڕی ناوخۆی راگەیاند.

جەعفەر کازم ئەلدەراجی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای مانگی شوباتدا، نۆژەن کردنەوەی کارگەکانی شیرەمەنی "ئەبوغرێب"دەستی پێکردووەتەوە.

ئەلدەراجی، گوتیشی: لەو ماوەیەدا توانیویەتی بەرهەمهێنان نۆژەن بکاتەوە هێڵ و ئامێرەکان و پاراستن و چاککردنەوە و کار پێکردنی هەندێک ئامێری لە کارکەوتوو، هەروەها بەکارهێنانی شیری خاو و تازە پێویستە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا، توانیویانە قەبارەی بەرهەمهێنان زیاد بکەن، هەروەها  چەند جۆرێکی دیکەی بەرهەمی نوێش بە کوالیتی باش بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بەرهەمەکان جگە لە خستنەبازاڕی پاکێج و بەرهەمی نوێ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمپانیاکە رۆژانە بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەکات.

عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێری کۆمپانیا گووتی: کواڵێتی یەکێک بووە لە کارەکانی کۆمپانیا، بەو پێیەی شیری خاوی فرێش وەردەگرێت، بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی و تامی بەرهەمەکان.

دەشڵێت: توانی قەبارەی بەرهەمهێنانی بۆ 18 تۆن لە رۆژێکدا زیاد بکات، هەروەها بەرهەمەکانی ئەبوغرێب، تاکە بەرهەمە دوورە لە مادەی پارێزەر.

دووپاتیشیکردەوە کە کۆمپانیاکە دوو جۆر پەنیر لە دەبەی کانزاییدا خستووەتە بازاڕەوە، ئەمە جگە لەوەی کەرە و بەرهەمەکانی ماستاو، بە دیمەنێکی نوێوە ناساندووە، هەروەها شیر و قشتە و و بەرهەمەکانی دیکە بە تامێکی نایابەوە خراوەتە بازارەوە.

عەلی پلانی کۆمپانیاکەی ئاشکرا کرد بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمی ئایسکرێم لە چەند مانگی داهاتوودا، هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی شیر بە تامی جیاواز گۆڕانکاریی لە پاکێت و دیزاینەکانی دەکرێت.