گرافیك... ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی رفێندراوانی دەستی داعش، کە لە ئابی 2022 بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی ئێزدییەکان 550 هەزار کەسن لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستا 360 هەزاریان ئاوارەن و 100 هەزار کەسیشیان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

بەهۆی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، 2 هەزار و 745 منداڵی ئێزدی بێسەرپەرشت بوون و 89 گۆڕی بە کۆمەڵ هەن و 68 مەزارگەی ئێزدییەکانیش تەقێندراونەتەوە و 26یان هەڵدراونەتەوە.

ژمارەی رفێندراوانی ئێزدی لە لایەن داعش 6 هەزار و 417 کەسن، 3548 لە رەگەزی مێ و 2869 لە رەگەزی مێ. تائێستا 3552 هاووڵاتی ئێزدی لە دەستی داعش رزگارکراون.