ناحییهی دیانا.. لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیهكی ئاوی خواردنەوە شوێنەوارێک دەرکەوت
K24 - هەولێر:
لهكاتی ئهنجامدانی پڕۆژهیهكی ئاوی خواردنهوه، شوێنهوارێكی پێش ئیسلام له ناحییهی دیانا دۆزرایهوه.
لهمبارهیهوه عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە کوردستان24ـی راگەیاند، له گوندی سیتکانی سهر به ناحییهی دیانا له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، له کاتی ئهنجامدانی پڕۆژهی ئاوی خواردنهوه، شوێنەوارێكی پێش ئیسلام دۆزراوەتەوە، کە بریتیە لە گۆزەیەکی گەورە و ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤ، بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بڕۆنز (3300—1200) پێش زایین.
گووتیشی: "بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە دەکەین".
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران دەشڵێت، ئێسکەپەیکەرەکە بەهۆی کارکردن لەپڕۆژەکە شێواوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی جەستەی ماون و لەوە دەچێت کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵ بێت و رووە و رۆژهەڵات نێژراوە.