پوتن: سزا سەپێندراوەکان کاریگەرییان بۆسەر ئابووری رووسیا هەبووە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی رووسیا دانبەوەدا دەنێت، سزا سەپێندراوەکان کاریگەرییان بۆسەر ئابووری رووسیا هەبووە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە هەوڵەکانیان بۆ بەهێزترکردنی ئابووری وڵاتەکەیان لە بوارە جیاوازەکاندا زیاتربکەن.
پوتن هەروەها راشیگەیاند، لە راستیدا، سزا سەپێندراوە نایاساییەکانی سەر رووسیا، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئابووری وڵاتەکەمان دەبێت.
دەشڵێت: "نابێت گەڕانەوە بۆسەر رێڕەوی گەشەسەندن وامانلێبکات کەمتەرخەمبین، پێویستە پشتیوانی لە بەهێزکردنی ئابووری وڵاتەکەمان بکەین و کاریگەرییەکانی بۆسەر بوارەکانی تەکنەلۆژیا، ئابووری و سەرچاوە مرۆییەکان زیاتربکەین".
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.