دەزگای خێرخوازی بارزانی: سێیه‌م كاروانی هاریكارییه‌كانی خه‌ڵكی دهۆك ئامادەیە

K24 - هەولێر:
ماجد سه‌ید ساڵح، جێگری پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، سێیه‌م كاروانی هاریكارییه‌كانی خه‌ڵكی دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریا ئاماده‌كراوه و له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته شوێنی مه‌به‌ست.
دووپاتیشیكرده‌وه، هاوكارییه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌و ئه‌و پێداویستییانه بۆ لێقه‌وماوان ئاماده ده‌كه‌ن، كه پێویستییان پێیه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕێك پاره‌ش بۆ لێقه‌وماوان كۆكراوه‌ته‌وه و له داهاتوودا ئه‌و پێویستییانهیان پێ دابین ده‌كه‌ن، كه بۆ ژیانی رۆژانه‌یان گرنگن".
رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.