سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات ده‌كات

K24 - هەولێر:
بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ مەنسوور بن زاید ده‌كات .
لە تویتێکدا سه‌رۆك وه‌زیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی هەڵبژاردنی شێخ مه‌نسوور بن زاید وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات، پیرۆزبایی ئاراسته کرد.
هەروەها سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی شێخ خالید بن موحەممەد بن زاید کرد، کە وەک جێنشینی شارەداری ئەبووزەبی دەستنیشانکرا.
تویتەکەیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگەیاندووە، هیوادارین پەیوەندییەکانیان لەژێر سەرکردایەتی شێخ موحەممەد بن زاید لەگەڵ ئیمارات بەهێزترببن.
سه‌رۆك وه‌زیران مەسرور بارزانی هەروەها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هەریەک لە شێخ هه‌ززاع بن زاید و شێخ تەحنون بن زاید بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک جێگرانی فەرمانڕەوای دوبەی کرد.
أهنئ سمو الشيخ @HHMansoor على تعيينه نائباً لرئيس دولة الإمارات، وسمو الشيخ خالد بن محمد بن زايد على تعيينه ولياً للعهد في إمارة أبوظبي.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 29, 2023
وبهذه المناسبة، أتطلعُ إلى تعزيز تعاوننا المشترك تحت قيادة صاحب السمو الشيخ @MohamedBinZayed.