نوری مالیکی: چوارچێوەی هەماهەنگی سەدر پەراوێز ناخات

موقتەدا سەدر - نوری مالیکی
موقتەدا سەدر - نوری مالیکی

K24 - هەولێر:

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی سەدری پەراوێز نەخستووە و پەراوێزیشی ناخات.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای راشیگەیاند، ئامادەیە دەستی ئاشتبوونەوە و تەبایی بۆ موقتەدا سەدر درێژ بکات و ناکۆکییەکانیان وەلابنێت.

سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسایی سانت لیگۆ لە پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایەتی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە یاساکە، نوری مالیکی ئاماژەی بەوەدا، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەو کردارەی لە پەرلەمان کردیان دەستدرێژیان کرد سەر دیموکراسی.

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران، مالیکی ئەوەیخستەڕوو، رەنگە ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر ئێران و هێرشەکەشیان جیاواز دەبێت.