ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر دیمەشق
K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل بە مووشەک دەوروبەری دیمەشقی کردووەتە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو سەربازی سوپای سووریا بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سووری رایگەیاندووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان بە مووشەک هێرشی کردە سەر خاڵەکانی دەوروبەری دیمەشق، هەر چەندە بەرگری ئاسمانی هەندێکیانی خستە خوارەوە، بەڵام دوو سەربازی سوپای سووریا بریندار بوون و زیانی مادیش بە شوێنەکە گەیشتووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشی مووشەکی ئەمڕۆی ئیسرائیل دوو سەربازی سووریا برینداربوون و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.