کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران  لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی. لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە، لە درەنگانی شەو کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە".

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بە (2-3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو دادەبەزێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت. رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان و شاخە بەرزەکان.  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى