ھەوڵی بە عەرەب كردنی كەركووك دەدرێت

عەرەبەكان موڵك و ماڵ دەكڕن و لە دامودەزگاكانی كەركووك دادەمەزرێن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/dc4bdbde-0bd9-409d-8526-86b1a9251025/TaaribLeKerkuk.ism/manifest

K24 - كەركووك

تا دێت ژمارەی عەرەب لە کەرکووك لە زیادبووندایە, کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەیان لە ملیۆنێک نزیک دەبێتەوە ئەمەش نزیکە لە ژمارەی دانیشتوانی کەرکووك, بەشێک لەو عەرەبانەش موڵک و ماڵ دەکڕن و لە دامودەزگاکانی شارەکە دامەزرێنراون, ئەمەش لە کاتێکدایە کە شارەکە ھێشتا کێشەی لەسەرە و لە داھاتوودا ریفراندۆم لەسەر چارەنووسی دەکرێت ئەمەش بەزیانی کورد دەشکێتەوە.