تۆنی کرووس بەهۆی ناگلیسمان هێرش دەکاتە سەر بایرن میونشن
تۆنی كرووس ناوهراستكاری پێشووی یانهی بایرن میونشن و یاریزانی ئێستای ریال مهدرید بههۆی دوورخرانهوهی جۆلیان ناگلیسمان رهخنه له ئیدارهی بایرن میونشن دهگرێت.
لە لێدوانەکانی کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تۆنی کرووس دەڵێت: دوورخرانەوەی ناگلیسمان سرووشتی نییە، ئەوان گوتیان کە پاڵپشتی ناگلیسمان دەکەن، چونکە پرۆژەیەکی درێژخایەنیان هەیە، بەڵام هەمووشتێک پێچەوانە بووەوە.
یاریزانە ئەڵمانیەکەی یانەی ریال مەدرید دەشڵێت: ئەگەر بڕیارەکەیان وەرزشیە با روونی بکەنەوە، بەڵام لەم سەردەمە وایان لێکردین کە وابزانین لەگەڵ راهێنەرەکەن و پاڵپشتی دەکەن، بهڵام راستییه ئهوان له جیاتی پاڵپشتی، دژایهتیان كرد، بۆیه ئەو رێگەیەی بایرن بەکاری هێنا باش نییە.
کرووس لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2014 یاریی بۆ بایرن میونشن کردووە و بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کاتە یانە ئەڵمانیەکەی جێهێشت و به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ رووی لە ریال مەدرید کرد.