کونسوڵى گشتى ئەمەریکا لە هەولێر باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان دەکات

K24 – هەولێر:

کونسوڵى گشتى ئەمەریکا لە هەولێر جەخت لەسەر هەڵوێستی واشنتن دەکاتەوە کە دەیەوێت لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئادار/مارسی 2023)، ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى ئەمەریکا لە هەولێر لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریکا بەردەوام چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان بەهێزتر بکات.

کونسوڵى گشتى ئەمەریکا لە هەولێر گوتی، ""دەمەوێت پیرۆزبایی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ ئەم دەستپێشخەرییە ناوازەیە، کە تەکنەلۆجیا نوێ و هەلیکار دابیندەکات. زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئیرڤین هیکس گوتی، "ئێمە لە حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان بەهێزتر بکەین".