عیسام چەلەبی: بەهۆی بەفیڕۆدانی غازەوە عێراق رۆژانە پێنج ملیۆن دۆلار زەرەردەکات

عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق
عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق

K24 – هەولێر:

وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، رۆژانە بەهۆی سووتانی 55%ـی غازی بەفیڕۆچوو لەمیانی پڕۆسەی دەرهێنانی نەوتدا، عێراق نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، عێراق بەهۆی سوودوەرنەگرتن لە غازی بەفیڕۆچوو لەمیانی پڕۆسەی دەرهێنانی نەوتدا کە رێژەکەی دەگاتە 55%، رۆژانە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار زیان دەکات.

چەلەبی گوتیشی، عێراق بەهۆی سوودوەرنەگرتن لەو غازە بەفیڕۆچووە، بووەتە یەکێک لە پیسترین وڵاتانی جیهان.

وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلشەرقیە" باسی لەوە کردووە، عێراق لەوەتەی ساڵی 2003ـوە نزیکەی هەزار و 500 ملیار دۆلار داهاتی بووە، بەڵام جێی پرسیارە نەتواندراوە سوود لەو هەموو پارەیە وەربگیردرێت؟ کە دەکرا ئەو وڵاتە وێرانەی پێ ئاوەدان بکرێتەوە".