پێشبینی ده‌كرێت سێشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ دادگایی بكرێت

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مه‌ریكا | وێنه‌: AFP
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مه‌ریكا | وێنه‌: AFP

K24 – هەولێر:

ترەمپ بە پێدانی پارە و هەڕەشەکردن بۆ بێدەنگکردنی ستۆرمی دانیەلز تۆمەتبارکرا و سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکاش بە بڕیارێکی سیاسی ناودەبات.

ئاڵڤن براگ گوتەبێژی داواکاری گشتی مانهاتن رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەهۆی پێدانی پارە و هەڕەشەکردنی بۆ بێدەنگکردنی ستۆرمی دانیەڵز ئەکتەری فیلمی پۆرن، لەلایەن دەستەی سوێندخۆرانی دادگای نیویۆرکەوە تۆمەتبارکرا.

سوزان نێشێلیس پارێزەری دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن رۆژی سێشەممەی داهاتوو ترمپ دادگایی بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکاش ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکەی دادگای نیویۆرک سیاسییە و دەستێوەردانێکی گەورەی هەڵبژاردنەکانە لە مێژووی وڵاتەکە.

ستۆمی دانیەڵز ئەکتەری فیلمی پۆڕن لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبووە، لە ساڵی 2016ش لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ترەمپ هەڕەشەی لێکردووە و  بڕی 130 هەزار دۆلاریشی پێداوە تاکو ئەوەی لەنێوانیان روویداوە نەیدرکێنێت.