عێراق پلانی به‌كارنه‌هێنانی منداڵان له ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كان واژۆ ده‌كات
K24 – هەولێر:
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق واژۆکردنی پلانی کاری هاوبەش له‌گه‌ڵ تیمی یونیسێف و یونامی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ رێگریکردن لە به‌كارهێنانی منداڵان لە ناكۆكییه چەکدارییەکان راگه‌یاند.
وەزیری کاری عێراق راشیگەیاند، عێراق پابەندە بە هەموو مەرجەکانی رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ و پرۆتۆکۆڵی ئیختیاری ساڵی 2008، کە واژۆی لەسەر کردووە.
ئه‌سه‌دی جەخت لەوە دەکاتەوە، وەزارەتی کار بەدواداچوون و چاودێری بەشدارینەکردنی منداڵان لە ململانێکان یان هەر پێکهاتەیەکی هێزە چەکدارەکاندا ده‌كات.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوه، هێزە چەکدارەکان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه پابەندن بە دانه‌مەزراندنی منداڵان و بەکارنه‌هێنانیان لە شەڕە چەکدارییەکاندا و بە پابەندبوونی ته‌واویان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپاتده‌كه‌نه‌وه.