پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

دیمه‌نێكی به‌فربارین
دیمه‌نێكی به‌فربارین

K24 – هەولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، به‌فر و باران ده‌بارێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئادار / مارسی 2023) ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان و هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە بارانیش دەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ده‌بارێت.

كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له سنووری پارێزگای دهۆک پێشبینی دەکرێت  رێژەی دابارین زیاتر بێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش هەیە .

بۆ رۆژانی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی پێشبینیكردووه‌، كه‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکو: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   9 پلەى سیلیزى

سۆران:  11  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  21 پلەى سیلیزى