12 تەرم لە موسڵ دۆزرانەوە

K24 - هەولێر:

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی موسڵ دۆزینەوەی 12 تەرمی لەو شارە راگەیاند و گوتیشی: تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا تەرمەکان ناسنامەیان دیار نییە و نازانرێت تەرمی چەکدارانی داعشن یان هاووڵاتی ئاسایین.

وەک دەردەکەوێت رێکەوتی دیارنەمانی تەرمەکان بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە لە سەردەمی ئازادکردنی موسڵ.

چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 سنووری پارێزگای نەینەوایان کۆنترۆڵ کرد و ماوەی سێ ساڵ لەو سنوورە مانەوە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئەو ناوچەیەیان کۆمەڵکوژ کرد، بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لەدوای ئازادکردنی موسڵ، بەرگریی مەدەنی 2700 رووفاتی هەڵگرتووەتەوە کە زیاتر لە 2500ـیان رووفاتی خەڵکی مەدەنیی بوون.