كەركووك.. هاووڵاتییەك لەلایەن ماڵە خەزوورانییەوە كوژرا

دیمه‌نێكی شاری كه‌ركووك
دیمه‌نێكی شاری كه‌ركووك

‎K24 - -كەركووك:

‎بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ ماڵە خەزوورانی، بەچوار كەس له‌ زاواكه‌یان دەدەن و دەیكوژن.

‎سەرچاوەیەكی پۆلیس بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ناوی عەلی قاسمە و تەمەنی 38 ساڵە و خەڵی هەولێرە و پیشەی پێشمەرگەیە،  ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ هاوسەرەكەی لەماڵی خەزووری بەربانگ دەكەنه‌وه‌، دوای بەربانگ لەسەر كێشەیەك دەبێتە دەمەقاڵەیان و دواتر شەڕ درووست دەبێت و  بە دار و بەرد و چەقۆ زاواكەیان كوشت.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، ژنەكە و برایەكی ژنەكە و خەسووی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون.