نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 54 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت

K24 - هەولێر:

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 54 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 78 دۆلار و 85 سەنت و رۆژەکەی بە 78 دۆلار و 60 سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 9:55 بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسه‌دا 0.08 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 78 دۆلار و 54 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 74 دۆلار 44 سەنت فرۆشرا.

بەهۆی ناڕوونییەکان لەبارەی داواکاری لەسەر نەوت لە جیهان، نرخی نەوت لە هەڵکشان و داکشاندایە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بانکەکان، رۆژەڤی داتای ئابوورییە گەورەکان، دووبارە بووەتە جێگەی سەرنج.

لەکاتێکدا لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان، ئەندامانی بانکی ناوەندی لە بەیاننامەکانیاندا دەرگایان بە رووی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود بە کراوەیی هێشتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو داتایانەی کە ئەمڕۆ لەو وڵاتە رادەگەیەندرێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر چاوەڕوانییەکان لە بازاڕەکانی دراودا هەبێت. ئەمەش فشار دەخاتە سەر دابەزینی نرخەکان.