سەرۆکی رووسیا فەرمان دەکات بە زیادکردنی ژمارەی گەنجان لەناو سوپادا
K24 – هەولێر:
لەگەڵ بەردەوامی جەنگی نێوان رووسیا - ئۆکرانیا کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەنێوان هەردوو وڵات هەڵگیرساوە، جارێکی دیکە سەرۆکی رووسیا فەرمانێکی بۆ زیادکردنی ژمارەی گەنجان لەناو سوپادا دەرکرد.
دوێنێ (پێنجشەممە 30 ئادار/ مارسی 2023) ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا واژووی لەسەر فەرمانی بانگهێشتکردنی 147 هەزار کەس کرد بۆ ناو ریزەکانی سوپا، کە تەمەنیان لەنێوان 18 – 27 ساڵی دایە.
بەپێی فەرمانەکەی پوتن، بانگهێشتکراوان بۆ ناو ریزەکانی سوپا لە ماوەی نێوان سەرەتاکانی نیسان تاوەکو 15ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی سوپاوە دەکەن، بەمەش کۆی ژمارەی سوپای رووسیا بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار سەرباز بەرز دەبێتەوە.
ئەم فەرمانەی سەرۆکی رووسیا لە کاتێک دایە باس لەوە دەکرێت ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی پێچەوانە لە هەردوو بەرەی رۆژهەڵات و باشوور بۆ سەر سوپای رووسیا بە ئامانجی گرتنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن سوپای رووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراون.
رۆژی چوارشه‌ممه (21ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ له سووپای ووڵاته‌كه‌یان داده‌مه‌زرێنن، دوای ئه‌وه‌ی پوتن له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رووسیا هه‌موو رێگه‌چاره سه‌ربازییه‌كان له ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنت.
جه‌نگی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.