دوای بارانبارین شەپۆڵێکی خۆڵبارین رووی لە عێراق کردووە
K24 – هەولێر:
شه‌پۆلێكی به‌هێزی خۆڵبارین پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه و نه‌خۆشخانه‌كانیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، هەروەها ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە گەیشتە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەددین.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع" رایگه‌یاند شه‌پۆڵێكی به‌هێزی خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه و به‌هۆی چڕی شه‌پۆڵه‌كەوەش، مه‌ودای بینین زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نباریش سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، شه‌پۆڵه‌كه له بیابانه‌كانی رۆژئاوا عێراق و وڵاتی ئوردنه‌وه هه‌ڵیكردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی با روو له ڕۆژهه‌ڵاته، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش بگرێته‌وه.
هەروەها سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە گەیشتە پارێزگاکانی بەغدای پایتەخت و سەڵاحەددین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوو رۆژ به‌ر له ئێستا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی پێشبینیی بارانبارین و ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌ی كردبوو، ئه‌مه‌ش جیاواز له هه‌رێمی كوردستان، كه له شه‌وی رابردووه‌وه بارسته‌هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ریی رووی تێكردووه و شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.